حکومەتی ھەرێم رەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی بودجەی پردی تووەقووت
کوردسات نیوز
٦ی ئازاری ٢٠٢٢
کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندیداوە بەزیادکردنی بودجەی پڕۆژەی ستراتیژی پردی تووەقوت، لە ٨ ملیار و ٤٥٠ ملیۆن دینارەوە بۆ ٢٧ ملیار و ٦٨١ ملیۆن دینار.
راشیگەیاند، پرۆژەی ستراتیژی پردی تووەقوت، لە لایەن ھەردوو کۆمپانیای "سەرسیر و ساکۆ"وە جێبەجێ دەکرێت، کە پڕۆژەیەکی ستراتیژیی ھەڵەبجەیە و لەسەر بودجەی وەبەرھێنان جێبەجێدەکرێت.