تورکیا سێ رۆژە دەستیکردوەتەوە بە بۆردومانکردنی ھەرێمی کوردستان
کوردسات نیوز
٥ی ئازاری ٢٠٢٢
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی ھرورێ و چەند گوندێکی تری سنووری بەرواری باڵایان لە قەزای ئامێدی سەر بە دھۆک بۆردوومان کرد و تۆپخانەکانیش چەند گوندێکی شارۆچکەی باتیفایان لە زاخۆ تۆپباران کرد.
ھەرچەندە تۆپێک بەر ماڵێکی گوندی ھرورێ کەوت بەڵام تا ئێستا زیانە مادیی و گیانییەکان نەزاندراون.
ئەمڕۆ سێیەم ڕۆژە لەسەر یەک کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی بۆردومانی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و زیان بە گوندنشینان دەگەیەنن.



