محەمەدی حاجی مەحمود بە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرا
کوردسات نیوز
٥ی ئازاری ٢٠٢٢
ئەمرۆ حەوتەمین کۆنگرەی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە بەشداری نزیکەی ھەزار ئەندام لە ھەولێر دەستیپێکرد و لەیەکەم رۆژی کۆنگرەدا ناوی حزبەکە گۆڕدرا بۆ پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و محەمەدی حاجی مەحمودیش بە سەرۆک ھەڵبژێردرا، ھەروەھا عەبدوڵای حاجی مەحمود بە جێگری سەرۆکی پارتەکە ھەڵبژێردرا.
عادل ساڵح وتەبێژی کۆنگرە لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، لە کۆنگرەدا پێداچونەوە بە پەیڕەو و پڕۆگرامی حزبدا دەکرێت.



