سەرۆک کۆماری عێڕاق لە یادی ڕاپەڕیندا پەیامێکی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
٥ی ئازاری ٢٠٢٢
لە ساڵیادی ڕاپەڕیندا سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەھیدانی ڕزگاری دادەنوێنین.
چاوەڕوانی کۆمەڵانی خەڵک بۆ ئاسوودەی و خۆشگوزەرانی و دادپەروەری پێویستی بە چارەسەری بنەڕەتییە بۆ کێشە کەڵەکەبووەکان بە ئاڕاستەی بەدیھێنانی حکومڕانی دروست و تەرخانکردنی داھاتی گشتی بۆ خزمەتی خەڵک و ئاوەدانی نیشتمان.



