شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق و ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە
٤ی ئازاری ٢٠٢٢
ئاسمانی عێراق و ھەرێمی کوردستان خۆڵبارینێکی چڕ گرتوویەتییەوە و ئاستی بینین لە زۆربەی شوێنەکان کەمبووەتەوە و ھەندێک جار ھەورە بروسکە و پڕوشەی بارانیشی لەگەڵدا بووە.
لایەنە تەندروستییەکان داوا لەو ھاوڵاتییانە دەکەن کە نەخۆشی ڕەبو و تەنگەنەفەسییان ھەیە، نەچنە دەرەوە و کاتێکیش چوونە دەرەوە دەمامک بکەن.


