خەلیل عوسمان، پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتی کە چەند مانگێکە لای ڕێوارە بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، ڕێوار ڕێبوار بەرەبەیانی ڕۆژی ھەینی دەگەڕێندرێتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.
مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، یەخێک بە نزیکەی ١٠٠ کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی یۆنان ژێرئاو کەوت. زۆرینەی کۆچبەرە خنکاوەکان کورد بوون، خێزانێکی کوردی دانیشتووی شاری کۆیە، کە لە سێ منداڵ و دایک و باوکێک پێکھات بوون لە ناو ئەو کۆچبەرانەدا بوون، بەڵام لە ڕووداوەکەدا چوار کەسیان خنکان و تەنھا ڕێوار ڕزگاری بوو.