جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ لێپرسراوی نوسینگەی یەکێتی ئەوروپا کۆبۆوە
٣ی ئازاری ٢٠٢٢
لەبارەی رەوشی ئێستای عێراق و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ و پرسە ھەڵواسراوەکانی تر کەتەوەرێکی گرنگی دیدارەکەبوو، جێگری سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە دەبێ کێشەکان لەڕێی دیالۆگ و رێکەوتنی سیاسییەوە چارەسەر بکرێن.
ھەروەک ھەردوولا خوازیاربوون کە ھەموو ھێز و لایەنە سیاسیەکان بتوانن لەرێی گفتوگۆی بنیاتنەرەوە خاڵی ھاوبەشی نێوانیان زیاتربکەن لەپێناو گەیشتن بەرێکەوتنێکی گشتگیر تا پرۆسەی سیاسی عێراق نەگاتە بنبەست و ئەم قۆناغە تێپەڕێنرێت.
لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغداوە، قوباد تاڵەبانی دووپاتی کردەوە کەپێویستە دەستور بکرێتە بنەمای چارەسەری کێشەکان.