قوباد تاڵەبانی بە بیستنی ھەواڵی لە دایکبوونی یامور، کچی شەھید محەمەد لەتیف پەیامێکی بڵاوکردەوە
٢ی ئازاری ٢٠٢٢
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە بیستنی ھەواڵی لە دایکبوونی یامور، کچی یەکەم شەھیدی رێگای پاراستنی ژنان، شەھید محەمەد لەتیف پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دایکی و خانەوادەکەی کردوو ڕایگەیاند ، چاوەڕێی ئەو رۆژە دەکەم، کە خۆم بتوانم بە یامور بڵێم باوکی کەسێکی قارەمان بوو، لە پێناوی پاراستنی ژیان و کەرامەتی ژنێک خۆی و ھاوڕێکانی کەوتنە بەردەم مەترسی و ھێرشی تاوانباران و شەھید کرا .
ئاماژەی بەوەشکرد، داوای لێبوردن لە یامور و یاران-ی خوشکی دەکەم کە زیاتر لە ٩٠ رۆژە چاوەڕێن بکوژانی باوکیان دەسگیربکرێن .
وتیشی ، بەڵام ھەر چۆن لە سەرەتاوە دڵنیایم دا، ئێستاش دووبارەی دەکەمەوە کە ھێزە ئەمنییەکان کاری خۆیان دەکەن و خۆشم لەنزیکەوە چاودێریی بەدواداچوونەکان دەکەم، ھەتا ئەو رۆژەی مژدە و ھەواڵی دەستگیرکردنی بکوژانی شەھید محەمەد دەبەم و لەدەرگای ماڵی یامور و یاران دەدەم.