بەسەرپەرشتی ئاسۆ مامەند سەرکردایەتیی کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە
٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢
ھەرکۆبوونەوەکەدا بە تایبەت کێشە ھەڵواسراوەکانی نێوان بەغداد و ھەولێر کە بەشێکیان پەیوەندییان بە ماف و داخوازییەکانی نەتەوەی کوردەوە ھەیە لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان گفتوگۆیان لە بارەیەوە کرا.
لە تەوەرێکی دیکەدا پرسە ئیداری و خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان، بە تێروتەسەلی گفتوگۆیان لە بارەوە کرا و لەو بارەیەوە ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەئکیدی کردەوە، سیاسەتی جیاکاری نەتەوەیی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکاندا قبوڵ ناکرێ چونکە ئەو سیاسەتە خزمەت بە پڕۆسەی سیاسی و حکومڕانی ناکات بە پێچەوانەوە پەرچەکرداری لێدەکەوێتەوە.
لە کۆتاییدا کۆبوونەوە جەختی لەوە کردەوە، کە بە ھیچ شێوەیەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سازش لەسەر ماف و داخوازییەکانی دانیشتوانی کوردیی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان ناکات و بۆ ئەو مەبەستەیش، ھەموو رێوشوێنە یاسایی و دەستورییەکان دەگرێتەبەر و رێگە نادات مافە دەستوری و یاساییەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل بکرێت.


