شاناز ئیبراھیم ئەحمەد پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کۆسرەت رەسول عەلی دەکات
کوردسات نیوز
٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە...
برای بەڕێزم کاک کۆسرەت سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکیی خاتوو(زوبێدە سەعید ئۆمەر)ی دایکی ئازیزتانم پێگەیشت، بۆ ئەو غەمەتان پرسە و ماتەمینیی قوڵی خۆمتان پێڕادەگەیەنم و لەناخەوە ھاوبەشی غەم و پەژارەتانم، لەڕێی ئێوەشەوە ھاوخەمیم ئاڕاستەی خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
لەدەستدانی خاتوو زوبێدە کە وەک ژنێکی نموونەیی و ئازا لە بەرامبەر نارەحەتی و ئازار و ئالەنگارییەکانی رۆژگار، سەربەرزانە ژیا و کۆڵی نەدا، ھەمووانی نیگەران کرد.
خوای گەورە ئارامیی و دڵنەوایی بە ئێوە و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان ببەخشێت، ئەوە دوایین غەم و دڵتەنگیتان بێت، کۆچکردوش بەبەھەشتی بەرین شاد بکات.
ٳنــا للە وٳنــا ٳلــیــە راجــعــون
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی(ی.ن.ک)



