دەقی پرسەنامەکە...
بەرێزان بنەماڵە و کەسوکار و خانەوادەی خوالێخۆشبوو زوبێدە سەعید ئۆمەر

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زوبێدە سەعید ئۆمەر) دایکی سەرکردە و پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین و خەباتکاری خۆڕاگر ھەڤاڵ کۆسرەت رەسول عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مان بیست.

برا گیان بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان لە سەردەمی خەباتی شاخ و لە شاردا خزمەتێکی زۆری خەڵکی کوردستانی کردووە، و بەوە دیار و ناسراوەن کە ھەمیشە لە کۆڕی خەبات و تێکۆشان بۆ کوردایەتی قوربانی زۆریان داوە، لە دڵەوە خەمبار و نیگەرانم بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان.

بەم بۆنە خەمبارەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم، و داوام لە خودای گەورە ئەوەیە بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات و دوا کۆستی بنەماڵە بەرێزەکەتان بێت و سەبووری و دڵنەوایی ھەموو لایەک بدات.

د. بەرھەم ساڵح 
سەرۆک کۆماری عێراق