لە نوسراوێکدا کە واژۆی حەوت پارێزەری لەسەرە، داوا دەکرێت دادگای تاوانەکانی ھەولێر ماف بە بێریڤان ئەیوب بدات بۆ ئەوەی چاوی بە پارێزەرەکانی بکەوێت.


پارێزەرەکان دەڵێن لە ڕۆژی دەستگیرکردنی بێریڤان ئەیوب تاوەکو ئەمڕۆ ئاسایشی ھەولێر ڕێگەی پێنەداون چاویان پێبکەوێت، دەشڵێن وەک پارێزەر مافی یاساییان پێدراوە تاوەکو چاویان پێی بکەوێت.


بێریڤان ئەیوب چالاکوانێکی خۆپێشاندانەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی پارێزگای دھۆکە و لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠وە لە پارێزگای ھەولێر بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیرکراوە وتائێستا بەبێ دادگاییکردن لە زینداندا ھێڵدراوەتەوە.

  
بێریڤان تەمەنی ٣٦ ساڵە و خاوەنی پێنج منداڵە، لە دوای دەستگیرکردنی ھاوسەرەکەی لە بێریڤان جیابویەوە.