قوباد تاڵەبانی سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کرد
٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٧/٢، سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی خاتوو لەیلا عومەر وەک سەرۆکی نوێی شارەوانی سلێمانی.
لەوسەردانەیدا، قوباد تاڵەبانی پاڵپشتی و ھاوکاری خۆی بۆ خاتوو لەیلا دووپاتکردەوە و دواتر لەگەڵ بەرپرسی بەشەکانی شارەوانی کۆبووەوە و ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت خزمەتی باشتری ھاوڵاتیانی سلێمانی بکرێت.
لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیشدا، وتی، ھاتووم سوپاسی لەیلا خان بکەم کە ڕەزامەند بووە ئەو پۆستە وەربگرێت و کەسێکە جێی متمانەی ئێمەیە و ئەزموونی پێشووی ئاماژەیە بۆ سەرکەوتنی لەم ئەرکە نوێیەی دا.
لەبارەی زیادەڕەوییەکان لەسەرموڵک و ماڵی گشتی، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە،ھەوڵی جددی ھەیە بۆ چارەسەر کردن و بنبڕکردنی زیادەڕەوی لەسەر موڵکی گشتی. ئەرکی حکومەتیشە ھۆکارەکان دیاری بکات و چارەسەریان بکات.
جەختیشی کردەوە کە ئیشی حکومەتە خزمەتی ھاوڵاتیان بکات و ئاساییش و ئارامی بپارێزێت.
دواتر لەیلا خان بەکەناڵەکانی راگەیاندنی ووت، بەڵێنمان داوە کە خزمەتی ھاوڵاتیان بکەین بێ جیاوازی و دەرگای شارەوانیش واڵایە بۆ ھەمووان.