کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبا و سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پێوەری زیرەک رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی ئاداری داھاتوو پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتەوە بە ٤٠ ئەمپێر، لە کاتێکدا لە سەرەتای زستان، بەھۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، ھەروەھا بە مەبەستی دادپەروەری لە پێدانی کارەبا بە ھاوڵاتیان و پاراستنی محاویلەکان لە سوتان و پێشیگرتن بە ئۆڤەرلۆد لە وێستگەکانی کارەبا، پێوەری زیرەک بۆ ٣٠ ئەمپێر کەم کرایەوە.


راشیگەیاندوە، لە مانگی داھاتوو رەوشی کەشوھەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بەوپێیەش خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا کەمتر دەبێتەوە، لەبەر ئەوە لە ١ی ئاداری ٢٠٢٢ ، پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتەوە بە ٤٠ ئەمپێر.