لە ھەڵەبجە ھەڵمەتێک بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت بەڕێوەچوو
کوردسات نیوز
١٦ی شوباتی ٢٠٢٢
موقەدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجە، ھێزە ئەمنییەکان لە پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی ھاتووچۆ، ھەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا و دەستگیرکردنی ھەڵاتووان لە یاسایان ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەڵمەتەکە تا دوای جەژنی نەورۆز بەردەوام دەبێت و ئامانجیشان سەقامگیرکردنی باری ئەمنی و دڵنیایی دانە بە ھاووڵاتیان لە پاراستنی سەروماڵیان و ھێنانەئارای ڕەوشێکی ئارام.



