د. عومەر نەجمەددین ڕاگری کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی کەرکوک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند،  کۆنفرانسەکە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین زنکۆی جیھانی تێیدا بەشدارن.

ڕاگری کۆلێژی ئادابی زانکۆی کەرکوک ڕاشیگەیاند بابەتی کۆنفرانسەکە بابەتێکی ھەستیارە و پەیوەندی بە چەند لایەنێکی کۆمەڵایەتیەوە ھەیە و ھەوڵێکیشە بۆ نەھێشتنی توندوتیژی خێزانی.