"تەھا محەمەد" بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی ڕاپەڕین بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند کاتێک ئەو منداڵە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەھیدانی قەڵادزێ گیانی لە دەستدابوو.

بە وتەی کەس و کاری منداڵەکەش چەند ڕۆژێکە ئەو منداڵە پەتای سکچوون و ڕشانەوەی گرتووە و تای بەرزبووە، چەند ئەندامێکی تری خێزانەکەشیان ئەو پەتایەیان گرتووە و ئەو پەتایە بە ھۆکاری گیان لە دەستدانی منداڵەکەیان دەزانن.

ماوەی چەند ڕۆژێکە پەتای سکچوون و ڕشانەوە لە قەڵادزێ بڵاوبووەتەوە و بە وتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەھیدانی قەڵادزێ کە دوێنێ بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند ڕۆژانە ١٥٠ ھاوڵاتی دەگەیەندرێنە نەخۆشخانەکەیان کە پەتای سکچوون و ڕشانەوەیان گرتووە.

لە ئێستادا زۆر بەخێرایی لە شاری قەڵادزێ ئەو پەتایە بڵاو دەبێتەوە و تا ئێستا ھۆکاری بڵاوبوونەوەی پەتاکە نەزاندراوە.