لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیل پشکنینی کۆرۆنا بۆ ئەوانە دەکرێت کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە
کوردسات نیوز
٤ی شوباتی ٢٠٢٢
"کامی کەمال" وتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بە پێی ڕێنماییەکانی حکومەتی ھەرێم، لە دەروازەیی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل تەنیا ئەو کەسانەی کە ھەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتبێت و ڕاپورتی پێش وەختەی ٤٨ سەعاتی پشکنینی کۆرۆنایان نەبێت پارەیان لێوەردەگیرێت و پشکنینی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت.
ڕاشیگەیاندووە، تەنیا بڕی ٢٥ ھەزار دینار بۆ وەرگرتنی تێستی کۆرونا لە لایەن کۆمپانیای بەرپرسیارەوە وەردەگیرێت.



