پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، سەعات ١٠.٣٠ی خولەکی شەوی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ئاگادارکرانەوە لە کوژرانی کەسێک لە گوندی عەلیاوە مەردان لە سنوری ناحیەی قوشتەپە دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەشتنە شوێنی مەبەست و دەستیانکرد بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە، لەلێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ھاووڵاتیەک بەناوی (ئەحمەد لەتیف سلێمان)  لەناو ماڵەکەی خۆیدا بە گوللـە کوژراوە ، تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا .

پۆلیسی ھەولێر راشیگەیاندوە، بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست ھێزەکانی پۆلیس کەوتوە ھاووڵاتیەکە بە ھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراوەو ناسنامەی بکەرانی تاوانەکەشیان دۆزیەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە.