سەرۆکی لیژنەی دارایی: تەنھا بەشێک لە داھاتی نەوت بۆ مووچە دابین دەکرێت
کوردسات نیوز
٤ی شوباتی ٢٠٢٢
"زیاد جەبار" لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، داھاتی نەوتی ھەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای دیلۆیتەوە ڕادەگەیەنرێت و حکومەتی ھەرێمیش ڕایگەیاندووە، فرۆشتنی نەوت بۆ ھەر بەرمیلێک لە ٥٨%ی بۆ کۆمپانیاکان دەڕوات و لە ٤٢% یشی وەکو داھات دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی ھەرێم، بەڵام لەو بڕە پارەیە مانگانە تەنھا ٣٥٠ ملیۆن دۆلار دەخرێتەسەر حساباتی وەزارەتی دارایی، ئەوی تر نازانرێت چی لێدەکرێت، تەنانەت وەزارەتی داراییش ھەر ئەو ٣٥٠ ملیۆنە دەزانێت کە دێتە سەر حسابەکەی و لیژنەی تایبەتمەندیش گلەییان ھەیە چونکە وەک پێویست زانیارییان لا نییە.
سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر چاکسازی لە داھاتەکانی ھەرێمدا بکرێت، حکومەت دەتوانێت مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان بدات.