پێشنیازکراوە کارکردن بە گرێبەستی ئەلیکترۆنی ئۆتۆمبێل ڕابگیرێت
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
"فازڵ حاجی" وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممە کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەنجومەنی پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل و کۆمپانیاکان کردووە، ڕاپۆرتێکیان بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەرزکردووەتەوە، داوایان کردووە کارکردن بە گرێبەستی ئەلیکترۆنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەیەک ڕابگیرێت.
وتیشی، پێشنیازیان کردووە تا ١ی ٣ی ٢٠٢٢ ئەو بابەتە ڕابگرێت، بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا بکرێت، ڕۆژانی داھاتووش بە ڕەسمی بڕیارەکە لەسەر ڕاگرتن یان دواخستنی بۆ ماوەیەک بڵاودەکرێتەوە.
"فازڵ حاجی" ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، داوایانکردووە پێداچوونەوە بە بڕگە و بابەتەکانی گرێبەستەکە و ڕسوماتدا بکرێت و بڕیارەکە ھەموار بکرێتەوە.