"ئاری جەلال" سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ڕووداوەکەی ٢٤ی ١٢ی ٢٠٢١ی دەریایی ئیجە ٢٥ ھاووڵاتی ھەرێم بێسەروشوێن بوون، بە مەبەستی ئاشکراکردنی چارەنووسی قوربانییەکان، DNA و پڕۆفایل لە کەسوکاری قوربانییەکان وەردەگرێت و دۆسیەکانیان ڕەوانەی یۆنان دەکرێت.


"شەمۆل میرە" نوێنەری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، سەرۆکی پەرلەمان تێچووی DNA و پڕۆفایلەکانی گرتووەتە ئەستۆ.


"د. فەرھاد مەعروف" سەرۆکی سەنتەری مایکرۆجین لە سلێمانیش ڕایگەیاند، پێویستە لە ماوەی دوو ڕۆژدا DNA و پڕۆفایلی قوربانییەکان وەربگیرێت و ڕەوانەی یۆنان بکرێت.