بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی دکتۆر فواد مەعسوم دەکات
کوردسات نیوز
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە ...
بەرێز ھەڤاڵ دکتۆر فواد مەعسوم، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق
بەڕێز ھەڤاڵ خدر مەعسوم
بنەماڵەی کۆچکردوو
بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتی دیار (محەمەد مەعسوم )ی براتان، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان بە جەنابتان و خانەوادە سەربەرزەکەتان ڕادەگەیەنین، کە نموونەی ھەرە بەرزی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمانن، لە شۆڕشی نوێدا جێدەستتان دیار و بەرچاوە و جێگای ستایش و پێزانینی ھەموولایەکمانە.
ڕۆحی ھەڤاڵی کۆچکردوومان بۆ ھەمیشە شادبێت و خوای گەورە سەبووری و دڵئارامی بە بەڕێزتان و ھەموو خزمان ببەخشێت و بە دوور بن لە ھەموو ناخۆشییەک.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٥ی ١ی ٢٠٢٢


