حکومەتی ھەرێم ملیارێک و ٢٥٠ ملیۆن دیناری بۆ نۆژەنکردنەوەی ١١ بەنداو تەرخان کرد
کوردسات نیوز
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
وەزارەتەکە رایگەیاندووە، تەرخانکردنی بودجەکە لە چوارچێوەی گرنگیدانە بە تەواوکردن و نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکان و پڕۆژە ئاودێریەکان و بەنداوەکانیش بریتین لە ( شیوە سوور، ھەشە زینێ، چەمی سمۆرە) لە پارێزگای سلێمانی، بەنداوی (کەشکان، بێدۆھێ) لە پارێزگای دھۆک، بەنداوی (ھاڕاوە، قادرکەرەم ئاوە سپی) لە ئیدارەی گەرمیان و بەنداوی (دێگڵە) لە پارێزگای ھەولێر .



