دەروازەی سێمالکا جارێکی تر بە فشاری ئەمریکا دەکرێتەوە
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ماتیو بیرل جێگری نێردەی ئەمریکای تایبەت بۆ سوریا لە شاری قامیشلو لەگەڵ بەرپرسانی خۆبەرێوەبەری باکور و خۆرھەلاتی سوریا کۆبووەوە و راگەیاند، ئەمریکا کار دەکات بۆ ئەوەی جارێکی تر دەروازەی سێمالکا لەنێوان باشور و رۆژئاڤای کوردستان بکرێتەوە.
ھەر لەو کوبوونەوەدا جێگری نێردەی ئەمریکا وتی، ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە باکور و خۆرھەلاتی سوریا دەمێننەوە بۆ بەردەوامی شەری تیرۆر و پشتیوانی سەقامگیری و پەرەپێدانی ئابوری لە ناوچەکە.