رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سبەینێ لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی  وەفدی یەکێتی و پارتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ھەولێر کۆدەبنەوەو گفتوگۆ لەبارەی یەکھەڵوێستی کورد لە پرسی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و گەڵاڵەکردنی بەرنامەیەکی ھاوبەش دەکەن بۆ داکۆکی لەسەر ماف و ئیستیحقاقەکانی کورد لە بەغداد.
ھەروەھا بڕیارە سبەینێ ھەردوو دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆببنەوە.