كەسوكاری كۆچبەرە بێ سەروشوێنەكانی ئیجە سەردانی پەرلەمانیان كرد
کوردسات نیوز
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
كۆچبەر دەریای ئیجە كەسوكارەكانیان
رۆژی 21ی مانگی رابردوو یەختێكی كۆچبەران، كە 63 كۆچبەری لە ناودا بووە، لە كەناراوەكانی دەریای ئیجە لە نزیك یۆنان ژێرئاكەوت، تەنها 13 كۆچبەر رزگاریان بوو، كە 7 كەسیان كوردن و 50 كۆچبەر تریش چارەنووسیان نادیارە، كە 30 كەسیان كوردن، كەسوكاری یەكێك لە كۆچبەرەكان رایگەیاند، دەیانەوێت بزانن كەسوكارەكانیان لە ژیاندا ماون یان بێ سەروشوێنن یاخود خنكاون.
لوقمان وەردی، سەرۆكی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار، لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەموو پشتیووانیەكی بۆ ئاشكراكردنی چارەنووسی ئەو كۆچبەرانە دەخاتەگەڕ.