جوتیارانی گوڵپ و باخەکۆن داوای چارەسەرکردنی کێشەی خاوەنداریەتی زەوییەکانیان دەکەن
کوردسات نیوز
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
جوتیارەکان لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەیان بەوەکرد، ئەوان بە پێی یاسای چاکسازیی کشتوکاڵی ئەو زەوییانەیان وەرگرتووە و بەڵگەشیان ھەیە، بەڵام چەند ساڵێکە نەوەی شێخەکانی باخەکۆن ھەوڵدەدەن، ئەو زەویانەیان لێ وەربگرنەوە و ھەڕەشەی کوشتیان لە جوتیارەکانیش کردووە.
ئەو جوتیارانە داوایان لە بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کرد، دەستوەردان بکەن و کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکەن.