د. ڕەھێڵ فەریدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، چەند پێشنیازێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا دەخرێنەڕوو، کە چاوەڕوان دەکرێت بەھۆی ئۆمیکرۆنەوە عێراق و ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و ھەڵسەنگاندن بۆ ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆناش دەکەن.


بریکاری وەزارەتی تەندروستی لە بارەی کۆرۆنای ئۆمیکرۆنیشەوە ڕایگەیاند، کەیسێکی گوومانلێکراویان ھەیە، بەڵام تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە و پێویستە پشکنینەکە لە شاری بەغداد یەکلایی بکرێتەوە.