بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور بڵاویکردەوە، دوای دەستکەوتنی زانیاری و بەدواداچوونی ورد ھێزەکانی بنکەی ئاسایشی تەوێلەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور توانیوویانە لە ھەڵمەتێکدا دەستبگرن بەسەر بڕی (٣٤) دەمانچەی  جۆری تۆمار نەکراوی دوو نەجمەی ئەمریکی لەگەڵ (١٠) تاپڕی جۆری فیدراڵ کە خاوەنکانیان بە نیاز بوون بە شێوەی قاچاخ بینێرنە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، تا ئیستاش تۆمەتبارانی ئەو دۆسیەیە نادیارن و  لێکۆلینەوەی زیاتر بەردەوامە.