لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، لە شاری ھەولێر کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ڕەوشی ئێستای کۆرۆنا و ئاستی وەرگرتنی ڤاکسین و ڕێکارەکان بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسەکە دەکرێت.
بە پێی زانیارییەکان لیژنەکە پێداچوونەوە بە ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەکات و لەو بارەیەوە چەند پێشنیازێک لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پێشکەشی لیژنەکە دەکرێن.


