بەشی نەھێشتنی تاوان لە کەرکوک و ڕانیە دوو کەسیان لەسەر کوشتن و دزی دەستگیرکرد
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، بەشی نەھێشتنی تاوان بە ھەماھەنگی بەشی نەھێشتنی تاوانی ڕانیە، توانیوویانە دوو تاوانبار دەستگیر بکەن، کە ھاووڵاتییەکی خاوەن پێداویستی تایبەتیان کوشتووە و تەرمەکەیان لە ناوچەیەکی دوور فڕێداوە و ئۆتۆمبێلەکەشیان ڕفاندووە.
بەشی نەھێشتنی تاوانی ڕانیەش رایگەیاندووە، ئەو ھاووڵاتییە خەڵکی خورماتوو بووە و نیشتەجێی شاری کەرکوک بووە و تەمەنی ٤٦ ساڵە، تەرمەکەی لە نزیک ناحیەی "لەیلان" دۆزراوەتەوە و بکوژەکەش ئۆتۆمبێلی ئەو ھاووڵاتییەی بردووەتە پێشانگەی ئۆتۆمبێلی قەزای ڕانیە، ڕاشیگەیاند بکوژەکان عەرەبن.


