مۆڵەتی نێودەوڵەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتوچۆی پارێزگاکان دەردێت
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێم لە نوسراوێکدا کە بەدەست کوردسات نیوز گەیشتووە بڕیاریدا لە ئەمڕۆوە مۆڵەتی نێودەوڵەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتووچۆی پارێزگاکان بدرێت بە ھاوڵاتیان.
پێشتر مۆڵەتی نێودەوڵەتی شۆفێری تەنھا لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی ھەرێمدا بوو بەڵام ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگاکان دەدرێت.
ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەو ھاوڵاتیانەی کاری گواستنەوەی خاوەندارێتی واتە "تەحویلکردن" دەکەن یان ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی دەکڕن، لە ئەمڕۆوە پێویستە گرێبەستی ئەلکترۆنییان پێ بێت و دوای پەسەندکردنی لە بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتییان ئەوکات کاری پێویستیان بۆ دەکرێت.