بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی بنەماڵەی بێکەس حەمەد قادر کرد
کوردسات نیوز
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان، بنەماڵە و خانەوادەی ھەڤاڵ بێکەس حەمەد قادر
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەینەب ساڵح)، دایکی ھەڤاڵ بێکەس جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ٦ی سۆران-مان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و بەشداری ماتەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرینی خۆی شادبکات و سەبووری و ئارامیتان بدات و لە ھەموو خەمێک بەدوور بن.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی