لە بەردەڕەش ھاوڵاتییەک کوژرا
کوردسات نیوز
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
بەرێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بەکوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی شەڕی دوو خێزان لە بەردەڕەش ھاوڵاتییەکی تەمەن ٣٧ ساڵ کوژرا و برایەکی تری ئەو ھاوڵاتییەش بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی زانیارییەکان، شەڕی نێوان ئەو دوو خێزانە لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێلی بار ھەڵگربووە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستپێکردووە، بە بڕیاری دادگاش تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە.
بەپێی زانیارییەکان ساڵانە لە قەزای بەردەڕەش بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە چەندین حاڵەی لەوشێوەیە روودەدات، چەندین کوژراو برینداری لێکەوتوەتەوە.