بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەی شێخ سەفائەدین شێخ کەریم کرد
کوردسات نیوز
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە :
بەڕێزان لە خانەوادەی تێکۆشەر شێخ سەفائەدین شێخ کەریم
خزمانمان لە بنەماڵەی شێخانی تورکە لە بناری داری خلە بەداخ و خەمێکی قوڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و کەمئەندامی سەنگەر (شێخ سەفائەدین شێخ کەریم)مان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمانتان پێڕادەگەینین و بەشداری ئەم ماتەمەین.
شێخ سەفا پێشمەرگەی دێرینی ساڵانی ھەشتاکان بوو، کە ھەر لە تەمەنی لاوێتییەوە تێکەڵ بەکاری سیاسەت بوو، وەک جوامێرێکی گەرمیانی بەشداری شۆڕشی نوێی کرد و قارەمانی سەنگەر و نەبەردییەکان بوو، کە چەندین جار بە سەختی بریندار بووە و لە مەرگ گەڕاوەتەوە و تا دواساتی ژیانئاوایی پێشمەرگەیەکی بەوەفا و سەر ڕاستی یەکێتی بوو، بۆیە کۆچی دوایی تێکۆشەرێکی وەک کاک شێخ سەفا جێی نیگەرانیمانە و لە خوای گەورە داواکارین رۆحی شادبکات و سەبووری و خەمڕەوانی ھەموولایەک بدات.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٢ی ١ی ٢٠٢٢