"نادر ڕۆستی" وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم رایگەیاند، بۆ بەشداریکردن لە پێشوازی سەری ساڵی ٢٠٢٢ و گەشتکردن بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی ھەرێم و  بەسەربردنی کاتێکی خۆش، لە ٢٥ی ١٢ی ٢٠٢١ تاکو ٣١-١٢-٢٠٢١ نزیکەی ١٤٧ ھەزار گەشتیار ھاتۆتە ھەرێمی کوردستان.

بە پێی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم، ٧٦ ھەزار و ٥٥٠ گەشتیار چوونەتە ھەولێر و ٣١ ھەزار و ٦١٤ گەشتیاریش بۆ سلێمانی و ٣٨ ھەزار و ٧٣٤ی تریش بۆ دھۆک گەشتیان کردووە.