بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەھلییەکانی ناو شاری سلێمانی دەکەنەوە لە ئەمڕۆوە بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدە ئەھلییەکان وەک پێش پشوەکانی سەری ساڵی لێدێتەوە و ئەگەر کارەبای نشتیمانی کوژایەوە بەیانیان لە سەعات ٦ و ٣٠ خولەک تاکو سەعات ٨ کار دەکەن، نیوەڕوانیش لە سەعات ١٢ تاکو سەعات یەکی شەو کارەبا دەدەن. کۆمەڵەی مۆلیدە ئەھلیەکانیش ڕایگەیاند، ڕۆژانی ھەینی و پشووە ڕەسمییەکان ئەگەر کارەبای نشتیمانی کوژایەوە لە سەعات ١٠ی بەیانی بۆ ١ی شەو دەبێت مۆلیدەکان کارەبا بدەن.