راگەیاندنی دەستەی وەبەرھێنان ھۆشدارییەکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا ئاگاداری کۆمپانیاکانی کەرتی نیشتەجێبوون و کۆمپانیاکانی خانووبەرە دەکاتەوە کە بەھیچ شێوەیەک نابێت گرێبەستی کڕین و فرۆشتن و تەنانەت رێکلامیش بۆ بەبازاڕکردنی ئەو پرۆژانە بکەن کە مۆڵەتی وەبەرھێنانیان وەرنەگرتوە، لە بەرامبەر ئەنجامدانی ئەو کارە نایاساییەشدا، لایەنی پەیوەندیدار دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە،  لەھەمانکاتدا دەستەی وەبەرھێنان ھۆشداریی داوەتە کڕیاران و ھاووڵاتیان لە ئەنجامدانی مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بەو یەکانەی کە پڕۆژەکە مۆڵەتی وەبەرھێنانی وەرنەگرتووە، بە پێچەوانەوە دەستەی وەبەرھێنان لێی بەرپرسیار نابێت .