"عەباس ئیسماعیل" سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بەوەکالەت رایگەیاند، کار بۆ ئەوە دەکەن کە ڕاییکردنی مامەڵە و بەڕێکردنی باری شۆفێران و بازرگانان لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ببێت بە ٢٤ سەعاتی.

روونیشیکردەوە، بە ھاوکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم داواکاری و پێداویستییەکانی بنکەکانی ناو دەروازەکە جێبەجێ دەکەن، پێداویستییەکانیش پێکدێن لە دابینکردنی ڕووناکی لە شەواندا بۆ پشکنینی بارەکان و دابینکردنی شوێنی مانەوە بۆ فەرمانبەران و کارمەندانی بنکەکان و دابینکردنی ئۆتۆمبێل بۆ ھاتووچۆکردنی فەرمانبەران.