"عەقیدی ھاتووچۆ بەختیار محمد" وتەبێژی ھاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند، لە رۆژی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢وە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتووچۆی پارێزگاکان دەدرێت بە ھاوڵاتیان.

روونیکردەوە، پێشتر تەنھا لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێمدا بووە، بەڵام ھەر ھاوڵاتییەک کە خوازیاری بەدەست ھێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتییە دەتوانێت لەو وادەیەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی بکات.