"د.سامان بەرزنجی" لە لێدوانێكدا بە كوردسات نیوزی رایگەیاند، دەبێت پشكنینی تاقیگەیی بكرێت و حاڵەتە گومانلێكراوەكان پشت راست بكرێتەوە، هەر حاڵەتێكی "ئۆمیكرۆن"یش هەبێت رایدەگەیەنن و توانای دەستنیشان كردنی ئەو جۆرە نوێیەی كۆرۆنایان هەیە.  "د.سامان بەرزنجی" وتیشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق و رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە پەیوەندیدان و هەمان رێكاری خۆپارێزیش بۆ "ئۆمیكرۆن" دەگیرێتە بەر.