عەمید روکن "عادل زەنگەنە" نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی سوپای عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەچوارچێوەی رێکەوتنەکەی نێوان حکومەتی عێراق و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، تەواوی ھێزە شەڕکەرەکانی ھاوپەیمانان لە سەربازگەی ھەریر لە ھەولێر کشاونەتەوە .ھاوکات لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لە سوپای عێراق رایگەیاندووە، وەفدێکی لیژنەی باڵای ئەمنی سەردانی "سەربازگەی ھەریر"یان کردوە و بۆ دڵنیا بونەوە لە کشانەوەی تەواوی ھێزە شەڕکەرکانی ھاوپەیمانان و بە ئامادەبونی میدیاکان دوپاتکراوەتەوە کە ھیچ ھێزێکی شەڕکەر لە سەربازگەکەدا نەماوە .