رەنج پشدەری رۆژنامەنووسی کورد و چالاکوانی بواری کۆچبەران، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئێوارەی رۆژی سێ شەممە بەلەمێکی کۆچبەران کە لە تورکیاوە کۆچبەری بۆ یۆنان گواستووەتەوە و ٧٠ کۆچبەری ھەڵگرتووە، لە کەناراوەکانی نزیک یۆنان کون بووە و پڕبووە لە ئاو، راشیگەیاند، ٦٠ کۆچبەری ناو بەلەمەکە کورد بوون و لە کاتی رووداوەکەدا داوای ھاوکارییان کردووە، بە وتەی کەسوکارەکانیشیان، پۆلیسی یۆنان چووە بە ھانای کۆچبەرەکانەوە و رزگاری کردووە.
رۆژنامەنووسە کوردەکە باسی لەوەشکرد، لە میدیای یۆنان ھیچ ھەواڵێک لەبارەی دەستگیرکردن یان خنکانی کۆچبەرانەوە بڵاونەکراوەتەوە و ئەگەر ھەیە حکومەتی یۆنان کۆچبەرەکان دیپۆرتی تورکیا بکاتەوە.