پارێزگاری ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئەو دوو ملیار دینارەی رەتکردەوە کە حکومەتی عێراق بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی ھەولێر تەرخانی کردووە و دەڵێت، بڕە پارەکەی بەغداد لە ئاستی چاوەڕوانی ئەوان و زیانەکانی لافاوەکەدا نەبووە و رەتیدەکەنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژ بەوەش کراوە، وەک پارێزگاری ھەولێر بێھیوابوونی خۆیان لە ھاوکاریکردنی حکومەتی عێراقی فیدراڵ نیشان دەدەن و ئەو بڕە پارەیەش قبووڵ ناکەن، داواش دەکەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چاو بە بڕیارەکەیان بخشێننەوە، چونکە ئەوەی داوا  کراوە مافێکی یاسایی ھەرێمە.