دەقی ڕوونکردنەوەکە : 
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢١/١٢/٢٠٢١، ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ئاگادار کرانەوە کەوا نارنجۆکێکی دەستی (ڕومانە) لە کارگەی شیشی کەورگۆسک تەقیوەتەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی خەبات، بنکەی پۆلیسی کەورگۆسک، گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا نارنجۆکەکە لە کاتی تواندنەوەی کۆنە ئاسندا تەقیوەتەوە، کە بەداخەوە لە ئاکامدا کرێکارێک بە ناوی (نایف شاباز چاوشین) تەمەن (٤٥) ساڵ، گیان لەدەست دەدات و کرێکارێکی تریش بەناوی (سامر اسماعیل گە)  بریندار دەبێت، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا و زامدارەکەش گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
لە کاتی ئێستاشدا ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە چۆنیەتی ڕووداوەکە.