لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنییەتی پەرەپێدانی سەنتەرەکانی راھێنانی پیشەیی کرا بە جۆرێک سودی ھەبێت بۆ پێشخستنی دەستی کار و توانای خاوەن کارەکان، لەو بارەیەوە قوباد تاڵەبانی داوایکرد، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان پلانی ستراتیجی دابڕێژن بۆ چالاککردنی ئەو سەنتەرانە و دروستکردنی پردی پەیوەندی لەنێوان ئەو سەنتەرانە و بازاڕی کار.
لە کۆبوونەوەکەدا بس لە چۆنییەتی دەستەبەرکردنی مووچەی خانەنشینی بۆ ئەو کەسانەشکرا کە لە کەرتی تایبەت کاردەکەن و بڕیاریش درا ئامادەکاری بکرێت تاکو ئەو کەسانەی لە کەرتی تایبەت کاردەکەن مافی خانەنشین بوونیان ھەبێت. 
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەکاری بۆ پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی بکەن و بۆ ئەو مەبەستە ستراتیجێکی نوێ بۆ خوێندنی پیشەیی دابڕێژرێت کە لەگەڵ بازاڕی کار بگونجێت.