"بەشدار حەسەن" ئەندامی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ڕۆژی ٨ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ دادگای دووی ھەولێر بە پێی ماددەی یەک لە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی پەرلەمانی کوردستان، مەسعود شەنگالی بە زیندانیکردنی بۆ ماوەی سێ ساڵ و شەش مانگ و شێروان تەھاش دوو ساڵ و شەش مانگ سزادا.


بەشدار حەسەن وتیشی، بەھۆی ئەو گۆڕانکارییانەی لە دادوەر و سەرۆکی دادگای پێداچوونەوە کراوە و بەھۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست بۆ سزادانیان ئەگەری ھەیە مەسعود شەنگالی و شێروان تەھا ئازاد بکرێن.


داواشی لە دادگای پێداچوونەوەی ھەرێمی کوردستان کرد بە وردی پێداچوونەوە بە بڕیارەکەی دادگای تاوانی دووی ھەولێر بکات و سزادراوان ئازاد بکات.