لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبونی ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، سەرکەوت زەکی وەک لێپرسراوی نوێی مەکتەبی ڕێکخستن دەستبەکار بوو.


ھاوکات شاڵاو عەلی عەسکەری لێپرسراوی پێشووی مەکتەبی ڕێکخستن کرا بە کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و دەستبەکار دەبێت.