"جەبار یاوەر" ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ وەفدەکە لەگەڵ لێپرسراوانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لە بارەی گۆڕینی ئەرکی ھێزەکانی ئەمریکا دەکرێت لە ھێزی شەڕکەڕەوە بۆ ڕاوێژی سەربازی و ھاوکاری لۆجستی و پێدانی زانیاری سەربازی لە خاکی عێراق.


وتیشی، ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە دوای گۆڕانکاری ئەرکی ھێزەکانی ئەمریکا ھەماھەنگییان دەبێت و لە ئێستاشدا بۆ لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش ھەماھەنگییەکان زیادیان کردووە.


ڕوونیشیکردەوە ئەو ھەماھەنگییانەی ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق کە بۆ لەناوبردنی داعش ھەیە جیاوازە لەو ھەماھەنگییانەی بۆ پرسی دوای گۆڕانکاری ئەرکی ھێزەکانی ئەمریکا دێتە ئاراوە.